ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دووکان و بازاڕ و کۆگاکانی هەولێر لە ساڵی 2024دا

لەماوەی ئەمساڵدا، چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر روویاندا، ئەوەی جێگەی سەرنجە، ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

دووکانداران و کاسبکارانی هەولێر نیگەرانن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکەیان و بەشێک لەوانەی دووکانەکانیان سووتاون باس لەوە دەکەن زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە و زەرەر و زیانەکان بە گوێرەی خەمڵاندنەکان چەندین ملیۆن دۆلارە.

تۆڕی میدیایی ئێستا، لە ئامارێکدا رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی شارەکەی کۆکردووەتەوە لەماوەی سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ئەمڕۆ 6ی ئایاری 2024 و بەم جۆرەن:

17ی شوبات، سووتانی دووکانێک لە بازاڕی رووناکی
23ی شوبات، سووتانی چەند کۆگایەک لە کۆگاکانی پیشەسازیی باکوور لە هەولێر
27ی شوبات، سووتانی لەنگە
9ی ئازار، سووتانی کۆگایەک لە نزیک ناوچەی پپیشەسازیی باکوور
13ی ئازار، سووتانی چەند دووکانێک لە بازاڕی فەرمانبەران
27ی ئازار، سووتانی چوار کۆگا لە قوشتەپەی هەولێر
8ی نیسان، سووتانی لەنگە
23ی نیسان، ئاگر لە چەند دووکانێکی بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە
5ی ئایار، سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share