لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار – خانەقین كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، رووداوەكە لەسەر رێگای كەلار – خانەقین لە نێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسكەربووە كە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا بووە و چوار كەس برینداربوون سێ كەسیان لە ئۆتۆمبێلی سێنتراكەدا بوون كە بە ئاراستەی كەلار هاتوون و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لەسەرنشینەكان گیانیلەدەستدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە دەستیپێكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: داوامانکردووە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، داوای قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هەڵەبجەمان کردووە و خاوەنی باخە سووتاوەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. نوخشە ناسیح،…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی

خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست، داوادەكەن پێش جەژنی قوربان موچەیان پێبدرێت. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share