ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی عێراقیدا سەپاند

فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هێڵی ئاسمانی عێراقی “فلای بەغداد” و بەڕێوەبەرەکەی خستە لیستی سزاکانەوە بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە پاڵپشتیکردنی ئێران و گروپەکانی هاوکاری ئێران لە وڵاتانی عێراق، سوریا، ئێران و لوبنان.

بە گوێرەی قسەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمپانیای فلای بەغداد چەندین ساڵە هاوکاری ئێران دەکات لە رێگەی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنییەکان لە نێوان ئێران و عێراق و سوریا و لوبنان، تۆمەتباریشە بە گواستنەوەی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

ئاماژە بەوەشکراوە، چالاکییەکە تیشک دەخاتە سەر هەڕەشە بەردەوامەکانی سوپای ئێران و تۆڕی بریکارەکانی بۆ سەر ئەمریکییەکان و ناوچەکە.

جگە لەمەش، سێ بەرپرسی حزبوڵای عێراقی خستووەتە لیستی سزاکانەوە و دەڵێت، “هێرشی موشەکییان ئەنجامداوە لە رێگەی درۆنەوە بۆ سەر ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا دوای تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە.

 

بابەتی پێشتر

روفاتی 41 ئێزدی رادەستی كەسوكاریان كرایەوە

بابەتی دواتر

بڕیار لەبارەی چارەنووسی دوو ئەفسەرەکەی سوپای عێراق درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share