بڕیار لەبارەی چارەنووسی دوو ئەفسەرەکەی سوپای عێراق درا

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، ڤیدیۆی دوو ئەفسەری پلەداری سوپای عێراق کە بەشێوەیەکی نەشیاو یەکێکیان مامەڵەی ئەوەی دیکە دەکات و کەسێکی دیکەش ڤیدیۆی دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی دایەوە، ئەمڕۆ دادگای سەربازی بڕیاری دەرکردنیانی لە سوپادا و هەر یەکێکیان ساڵێک زیندانی دەکرێن.

بە گوێرەی نوسراوی دادگای سەربازی یەک، کە ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووە، چوار ئەفسەری سوپای عێراق چوار فەرمانی جیاوازیان بۆ دەرچووە، لەسەر گرتەڤیدیۆییەکە، هەر یەکەیان ساڵێک دەخرێنە زیندانەوە و لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە رۆژی شەممەدا بوو، بابەتەکە توڕەیی خەڵکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدوادا هات، کە چۆن دەبێت ئەفسەرێکی سوپا بە زلـلە لە ئەفسەرێکی دیکە بدات و ئەوەی دیکەش چۆن دەبێت قبوڵی بکات، هاوکات یەکێکی دیکەش ڤیدۆ تۆماردەکات و جگە لەو دوانەی لە گرتەکەدا دەرکەوتوون، ئەفسەرێکی دیکەش لەو ژوورە بوونی هەبووە.

بابەتەکە راستەوخۆ کاردانەوەی دروستکرد، وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، مامەڵەی ئەو دوو ئەفسەرەی بە نەشیاو ناوبرد، رایگەیاند هیچ کاتێک لە مێژووی سوپای عێراقدا شتی وا رووینەداوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەفسەرەکەی زلـلەکە دەوەشێنێت پلەی نزمترە لەوەی زلـلەکەی لێدەدرێت و ئەویش بە گریانەوە دەڵێت نەمزانییوە و هەڵەم کردووە و پێم نەوتراوە.

ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان مۆبایل بەکارنەهێنن و بە هیچ جۆرێک ڤیدیۆ و وێنە تۆمار نەکەن، چونکە پێچەوانەی یاساکانە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی عێراقیدا سەپاند

بابەتی دواتر

شۆفێری شەمەندەفەرەكانی ئەڵمانیا ماندەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share