پەروەردەی عێراق: پێویستمان بە یەک ملیۆن مامۆستا و هەزاران قوتابخانە هەیە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، پێویستیان بە یاک ملیۆن مامۆستا و هەزاران قوتابخانە هەیە بۆئەوەی پێداویستییەکانی خوێندن پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، هۆکاری ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستا و بینای قوتابخانە کە پێویستمانە، بۆ بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی دانیشتووان و پاشەکشەی پرۆسەی خوێندن دەگەڕێتەوە، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنی پێویستی بە پلانی دوورمەودا هەیە.

لەم ساڵانەی دواییدا حکومەتی عێراق ناچاربووە، دەوامی خوێندن لە قوتابخانەکاندا بکات بە دوو دەوام و سێ دەوام تاوەکو کێشەی کەمیی قوتابخانە چارەسەر بکات، لە هەندێک کاتدا بۆ چوار دەوامیش زیادکراوە.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رۆژنامەی نیمچە فەرمیی سەباحی راگەیاندووە، “لە ئەمساڵدا 400 قوتابخانەی نوێ کراونەتەوە کە رۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی دروستبووە، بەڵام بۆئەوەی کێشەکە بەتەواوی چارەسەر بکەین پێویستمان بە هەشت هەزار قوتابخانەی نوێ دەبێت”.

بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەی رەسافە دەڵێت، “25 هەزار قوتابخانەمان هەیە کە هەریەکەیان پێویستییان بە 15 بۆ 25 مامۆستا هەیە”.

بابەتی پێشتر

دەیان کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پاکستان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕتیدەكاتەوە، “وەزیری بەرگری باسی لەوەكردبێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی توركیا نییە”. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share