گالاکسی 24 وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکات لەکاتی پەیوەندیدا

ژیریی دەستکرد AI بەدوورنییە لە بەرەوپێشچوونەکانی ئامێرەکانی پەیوەندی، سامسۆنگ تایبەتمەندییەکی بێ وێنەی بۆ مۆبایلە نوێیەکەی زیادکردووە کە پشتی پێدەبەستێت و ئەویش وەرگێڕانی راستەوخۆی پەیوەندییە.

دوێنێ چوارشەممە، سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی سامسۆنگ گالاکسی ئێس 24 بڵاوکردەوە، تایبەتمەندیی مۆبایلەکە زۆر بەرزە لە چەندین رووەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو تایبەتمەندییەیە کە بە ژیریی دەستکرد AI کاردەکات.

تایبەتمەندییە نوێیەکە، وەرگێڕانی راستەوخۆی دەنگە لە زمانێکیەوە بۆ زمانێکی دیکە بەشێوەی راستەوخۆ، روونتر باسی بکەین، کەسێک کە بە زمانێک قسەدەکات دەتوانێت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا قسە بکات کە بەو زمانە قسەنەکات و بەشێوەی راستەوخۆش ئەو کارەدەکات.

تەنانەت، ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ دەنگیش نییە، بەڵکو بۆ وێنەی جوڵاویشە و دەنگ و رەنگ وەردەگێڕێت.

دریو بلاکارد جێگری بەرێوەبەری بەرهەمی سامسۆنگ رایگەیاندووە، ئەم تایبەتمەندییە وەک ئەوە وایە هەرکەسێک وەرگێڕێکی راستەوخۆی خۆی هەبێت و 24 کاتژمێری کاری بۆ بکات.

لە ئێستادا وەرگێڕانەکە لە نێوان 13 زماندا ئەنجامدەدرێت بەشێوەی راستەوخۆ، تەنانەت دەزانێت تۆ بە چ زمانێک قسە دەکەیت و بەرامبەرەکەت بە چ زمانێک قسەدەکات، بەو جۆرەش هەڵە لە وەرگێڕانی زمانەکاندا ناکات و پێویستیش ناکات هەموو جارێک زمانەکە دیاری بکەیت.

بابەتی پێشتر

سودانی: بیانووەکانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییان هاتووە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی بۆ وڵاتان: خۆتان بۆ ڤایرۆسی X ئامادەبكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share