توێژینەوەکان نەزۆکی ژنان بۆ ئامرازەکانی جوانکاری دەگێڕنەوە

لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەرەستەکانی جوانکاری لەسەر توانای دووگیانبوونی ئافرەتان ئاشکرا کردووە.

توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆستن بۆ تەندروستیی گشتی دەریخستووە کە بەرهەمە کیمیاییەکانی راستکردنەوە و رێکخستنی قژ و رەنگەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر توانای ئافرەتان بۆ دووگیانبوون.

لۆرن وایز، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە، دەڵێت، “توێژینەوەکەمان جەخت لەسەر گرنگی فراوانکردنی توێژینەوەکان دەکاتەوە لەسەر کاریگەرییەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان لەسەر تەندروستیی زاوزێ و وەچەخستنەوە”.

بەپێی توێژینەوەکە، ژنانی بەڕەچەڵەک ئەفریقی یان لاتینی زۆرترین مەترسییان لەسەرە بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ گونجاندن لەگەڵ ستانداردەکانی جوانکاریی ئەوروپی، لەنێویاندا بەرهەمەکانی رێکخستن و خاوکردنەوە و رەنگکردنی قژ.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی UPI، توێژینەوەکە بە بەشداریی 11 هەزار ژن ئەنجامدراوە کە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2022 بەرهەمەکانی رێکخستنی قژیان بەکارهێناوە.

لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات، دواکەوتنی دووگیانی لەو ئافرەتانەدا دەرکەوتووە کە بەرهەمی خاوکردنەوە و جوانکاریی قژیان بەکارهێناوە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی دیکە کە هیچیان بەکارنەهێناوە.

یەکێک لە دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە بوو کە ئەو بەشداربووانەی ژن کە بۆ ماوەیەکی زۆر یان پێنج جار لە ساڵێکدا بەرهەمەکانی جوانکاری و خاوکردنەوەی قژیان بەکارهێناوە، کەمترین رێژەی منداڵبوونیان هەبووە.

توێژینەوەکە هۆکاری کاریگەریی هۆکارەکانی جوانکاری و خاوکردنەوەی قژ لەسەر توانای منداڵبوونی خانمان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمانە ماددەی فتالێت و فینۆل و پارابینیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كرێكاران: كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە

بابەتی دواتر

هێڵێكی نوێی شەمەندەفەر لە نێوان عێراق و توركیا دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
Total
0
Share