بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى