تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

لە قەزای سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2ەوە داواكراوبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2، گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیكردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

باس لەوەش دەکات، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ع، ق لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت

سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، رایگەیاند، کەمپینەکەمان بۆ رۆژئاڤا هەفتەیەک بەردەوامدەبێت. هاوژین عوسمان، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای…
Total
0
Share