ئەو کەسەی لەکاتی نوێژدا دزی لە هاوڵاتییەک کرد دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لە کاتی نوێژی عەسردا لە مزگەوتێکدا دزی لە نوێژخوێنێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن بە بڕی 350 هەزار دیناری عێراقی لە هاوڵاتیەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەمزگەوتێکی هەڵەبجەدا.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ی .ح.ک) تەمەن 44 ساڵ دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێ ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای سێ رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی…
زیاتر ببینە

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەكات، یەكێتیی مامۆستایان پێشنیازیكردووە دەرگای خوێندنگەکان بە ڕێکاری توندی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی…
Total
0
Share