نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزیووە بۆ 151 هەزار و 500 دینار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە دیووە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نزیکەی هەزار دیناری نرخەکەی لەدەستداوە و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕیش، 200 دینار کەمی کردووە.

نرخی دۆلار لەناوخۆی عێراق لەژێر کاریگەری چەند فاکتەرێکدایە، خستنەڕووی کاشی بانکی ناوەندی، لێدوانەکانی بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی عێراق لەلایەک و رێککەوتنەکان لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکان لەلایەکی دیکە.

دوێنێ چوارشەممە، بانکی نێودەوڵەتیی جیهانی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی کەرتی بانکی و پەیڕەوکردنی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکە راگەیاند.

هەر دوێنێ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی بانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکی رایگەیاند، لەگەڵ حکومەت و بانکی ناوەندیی عێراق لە بوارەکانی بانکی و دارایی هەماهەنگی دەکەن و هەژمار بۆ سێ بانکی عێراقی لە بانکەکە دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەگەر گرفتێک دروستنەبێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share