بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی شایستەی دارایی مانگی 10ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.
ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی پێنجشەممە، شایستەی دارایی مانگی 10ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.
وتیشی، “رەزامەندی خەرجكردنی پارەكە وەرگیراوە و سەرجەم رێكارەكان تەواوكراون و بڕی پارەی پێویست لە بانك بۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخانكراوە.