وەزارەتی کارەبا: پێشنیازمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە نرخی كارەبا كەمبكرێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی هاووڵاتیان پێشنیاز لەسەر کەمکردنەوە نرخی کارەبا کرا”.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەی خستۆتەڕوو، “وەزارەتی کارەبا لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی خۆی، پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکات نرخی کرێی کارەبای 24 کاتژمێریی ستییەکان و کارگەکانی پیشەسازی هەموار بکرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و کارگەکانی پیشەسازی لەبەر چاو بگیرێت”.

ئاماژە بەوەش دەکاتە، پێشنیازیان کردووە کە پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ کرێی کارەبای ستییەکانی 24 کاتژمێری لە 156 دینارەوە بۆ 100 دینار کەم بکرێتەوە لەگەڵ پاڵپشتیی دارایی بۆ کارەبای کەرتی پیشەسازیی (کارگەکانی چیمەنتۆ و ئاسن) لە 120 دینارەوە بۆ 90 دینار کەم بکرێتەوە و بۆ کارگەکانی تیرش بکرێتە 100 دینار.

سەبارەت بە بەستنی سیستمی پریپەید وەزارەتی کارەبا دەڵێت، پێشنیازمان کردووە “بەستنی سیستەمی پریپەید بۆ سەرجەم هاوبەشانی کارەبا بە نرخی ئێستای کارەبا بێت و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە نرخ و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباوە نەبێت، هاوکات پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی پێدانی کارەبا بکرێت”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر ئاشتی پێویستە

بابەتی دواتر

مووچەی خانەنشینان زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share