سەیدسادق.. دەست بەسەر نیو تۆن دەرمانی گەورەكردنی سنگ و سمتدا گیرا

دەرمانە دەستبەسەرداگیراوەكان فۆتۆ: قایمقامیەتی سەیدسادق

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكدا دەستگیركراوە بەسەر نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچە حەبی نایاساییدا كە تایبەت بە گەورەكردنی سنگ و سمت و قەڵەوكردنی لەشی ئافرەتان بەكاردەهێنرێت.

قایمقامیەتی قەزاكە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بەسەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ پێنج هەزار قوتوی بەتاڵ و حەوت هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و حەوت هەزار بەرواری ئامادەکراودا که‌ له‌ سنوری قه‌زای سەیدسادق له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌که‌وه‌ فڕێدرابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی قایمقامیه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌کارهێنان و کڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌کرا.

دەشڵێت، لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لەناو بازاڕ و پێشه‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فرۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قوتو و پارچه‌ حه‌پی دیكەدا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.

ئەو بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردنی (سنگ و سمت و لەش) له‌ خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ و خانمان و به‌بێ چاودێری و ڕێنمایی پزیشكی پسپۆر به‌کارده‌هێنرێت.

بەرهەمەكان هیچ پاڵپشتییەكی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاغ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.


 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لەگەڵ کازمی هیچ نوێنەرێکی هەرێم گەشتی بۆ ئەوروپا نەکردووە

بابەتی دواتر

فەتوایەكی نوێی سیستانی لەبارەی ئیسرائیل-ـەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share