باڵیۆز و کونسوڵی روسیا لە عێراق و هەرێم پەیامی سەرەخۆشییان گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی

هەریەک لە ئیلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق و ماکسیم روبن کونسوڵی روسیا لە هەرێم لە دوو پەیامی جیاوازدا خەمباری و سەرەخۆشی خۆیان بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئیلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق پەیامێکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە کە تێیدا هاتووە، ” خەمباربووین کە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی پێشمەرگە، ئاکام عومەرمان پێگەشت، بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت هەفتە، بۆ ژیانی خۆی جەنگا لە دوای ئەوەی کە لە ئۆپەراسوێنێکی دژی داعشدا بە سەختی بریندار کرا لە 19ی تشرینی یەکەم، مردنەکەی خەسارەتمەندییەکی گەورەیە بۆ کوردستان و عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ” بەناوی باڵوێزخانەی روسیا لە بەغداد و خۆمەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەکەی ئاکام عومەر و خزمان و هاوڕێیانی و جەنابت و هەموو خەڵکی عێراق دەکەم”.

لە لایەکی دیکەوە ماکسیم روبن کونسوڵی روسیا لە هەرێم پەیامێکی دیکەی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە کە تێیدا رایگەیاندووە، ” زۆر بەداخەوەین کە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵەکەت فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، ئاکام عومەرمان پێگەشت، ئەو ژیانی خۆی لەپێناو ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکەیی و خەڵکەکەی، بەختکرد و بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لێکردن، ئەو بەهۆی ئەوەی کە پێشمەرگە بوو و ئەرکێکی پیرۆزیشی هەبوو، هەموو کات لە دڵی خانەوادەکەیی و خۆشەویستانیدا دەمێنێتەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا باسی لەوە کردووە، ” بە ناوی ستافی کونسوڵخانەی روسیا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
زیاتر ببینە

ڕووانگەی سووری: دەبێت گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانێ بڵاوبکرێتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی کامێراکانی ناو زیندانی کۆبانی دەکات. ڕووانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share