پاکستان لەناو خاکی ئێراندا هێرشێکی ئەنجامدا

بەرپرسێکی هەواڵگریی پاکستان رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان لە چەند شوێنێکی داوە لەناو خاکی ئێراندا و بنکە و بارەگای هێزەکانی دژی پاکستانی کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی پاکستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، دوای ئەوەی تاران دوو رۆژ لەمەوبەر هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان بەناوی پاراستنی سنورەکانی خۆی، لەبەرامبەردا ئەوانیش لەو گروپانەیان داوە کە لە دژی دەسەڵاتی پاکستان وەستاونەتەوە و لەناو خاکی ئێراندان.

ئەو بەرپرسەی قسەی بۆ فرانس پرێس کردووە، رایگەیاندووە، تەنیا دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئێمە هێرشمان لە دژی گروپە چەکدارەکانی دژە پاکستان ئەنجامداوە کە لە ناوخۆی ئێران کراونەتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیەندراوی حکومەت لە دواتردا بڵاودەکرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند تەقینەوەیەک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بیسترا، ئەمەش دوای دوو رۆژ لە هێرشەکانی تاران لە پاکستان و دوای سێ رۆژیش لە هێرشەکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەولێر.

 

بابەتی پێشتر

سبەی لە سلێمانی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share