کەشناسی وادەی دەسپێکردنەوەی بارانبارین ئاشکرادەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، چەند رۆژی داهاتوو تا رۆژی یەکشەممە، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە پێشبینی بارانبارین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت هەردوو رۆژەکە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراق، کە پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژ بڵاودەکاتەوە، رایگەیاندووە چەند رۆژی داهاتوو تا رۆژی یەکشەممە کەشوهەوا لەناوچەکانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام رۆژی یەکشەممە لە شەودا باران دەبارێت لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پێشتر

کەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە؟

بابەتی دواتر

لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی پێدانی بەرتیل بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share