کەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە؟

ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ هاتنی مانگی رەمەزان بەپێی پێشبینییە گەردوونناسییەکان چاوەڕواندەکرێت بکەوێتە 11 ی ئازاری 2024.

لە زۆرینەی وڵاتانی موسڵمان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ دەبەسترێت، بەڵام بەپێی پێشبینییە گەردوونناسییەکان چاوەڕواندەکرێت دادگای باڵای سعودیە، لە ئێوارەی رۆژی 10 ی ئازار چاودێری بینینی مانگ بکەن، گەر توانرا بە پێی ئەو مەرجە شەرعیانەی کە هەن مانگ ببینرێت ئەوا 11 ی ئازار وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت.

هەر بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان ئەمساڵ مانگی رەمەزان 30 رۆژی تەواو دەبێت و 10 ی نیسانیش دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکاندا بە عێراقیشەوە لە یەکەم رۆژدا 13 کاتژمێر بەرۆژوو دەبن، بۆ رۆژانی دواتر کاتەکە درێژدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

بابەتی دواتر

کەشناسی وادەی دەسپێکردنەوەی بارانبارین ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share