لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بگاتە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە هاوکات سەرۆکی ئەو لیژنەیەیە کە سودانی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی شەوی رابردوو ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر.

ئامانج لە سەردانەکەی ئەعرەجی و ئەندامانی وەفدەکەی لێکۆڵینەوەیە لەو هێرشانەی شەوی رابردوو کرانە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی سکرتێری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە، ئەو لیژنەیەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان پێکهێنراوە لە پێنج کەس پێکدێت و لەلایەن قاسم ئەعرەجییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم، بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، نوێنەری وەزارەتی بەرگری عێراق ئەندامن تێیدا.
بڕیارە لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمیردا کارەکانی تەواو بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابکات.

بابەتی پێشتر

خستنەڕووی دۆلار راگەیەندرا؛ ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

بابەتی دواتر

سەرۆک کۆماری عێراق: کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەردەکرێن نەک هێرشی سەربازی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك…
Total
0
Share