نرخی مریشك بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتووەتە سێ هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتووەتە 3 هەزار دینار لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 500 بۆ دوو هەزار و 600 دیناربووە.

بە بڕوای بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ناتوانرێت نرخی مریشك هاوشێوەی گۆشتی سوور جێگیربكرێت و لە ماوەی رابردووشدا كە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زۆر زەرەرمەندبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share