هێرشێكی موشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد ئەنجامدرا

هیچ زیانێكی گیانی نەبووە

هێرشێكی موشەكی بۆسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ئەنجامدرا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بنكەكە بە موشەكی كاتیۆشا كراوەتە ئامانج و لە ناحیەی بەغدادی شەرقی و نزیك لە بنكەكە كەوتووەتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی مرۆیی لێبكەوێتەوە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 01:35ی خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنكەكە بە موشەكێك هێرشی كراوەتەسەر.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ زیانێكی گیانی تۆمارنەكراوە و زیانە مادییەكانیش هەڵدەسەنگێنن و لێكۆڵینەوەش لە هێرشەكە دەستیپێكردووە.

بنكەی عەین ئەسەد دووەم گەورە بنكەی سەربازییە لە عێراق.

لە 8ی نیسانی ڕابردوو شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی پوچەڵكردنەوەی هەوڵی هێرشێكی بە 24 موشەك بۆسەر بنكەكە ئاشكراكرد.

لە ئازاری ڕابردووش 10 موشەك لە بنكەكە كەوتنە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share