دهۆک.. بارەگایەکی سەربازیی تورکیا لە شێلادزێ لەلایەن پەکەکەوە بۆردومانکرا

بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورکیا لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە لە ناحیەی شیلادزێ بۆردومان کرا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ هێزەکانی پەکەکە بەهاوێشتنی دوو ڕۆکێت بۆردومانی بارەگایەکی سەربازیی تورکیای کرد لە کۆمەڵگای سیرێی سەر بە ناحیەی شێلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی.

ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی بارەگا بۆردومانەکراوەکەی تورکیا کەمتر لە کیلۆمەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی ناوچەکەوە دوورە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، تائێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە دیارنین.

ماوەی پێنج ڕۆژە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر هێزەکانی پەکەکە لە سنوری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامە، ناوچەکەش لەلایەن فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: لیژنەیەکمان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەکی باڵایان لەسەر ئەو دەنگۆیانە پێکهێناوە کە دەربارەی د. عەبدوللەتیف بڵاوکراونەتەوە و دواتر بە شەفافانە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەینێ دەرگای بانکەکان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی…
Total
0
Share