وەزیری بەرگریی ئەمریکا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی دوای چەند رۆژێک لە وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەکەی بەجێهێشتووە.

بەپێی ئەوەی پنتاگۆن بڵاویکردۆتەوە، پزیشکەکان ئامۆژگاری ئۆستنیان کردووە کە بۆ ماوەیەک لە دوورەوە ئەرکەکانی ئەنجام بدات، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سەر کارەکانی لە وەزارەت.

ئۆستنی 70 ساڵ لە 22ی کانونی یەکەمدا سەردانی سەنتەری پزیشکی سەربازیی واڵتەر رید لە ویلایەتی میریلاند کرد، بۆ چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات، دواتر لە 1ی ئەم مانگەوە دووبارە گەڕایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی کێشە تەندروستییەکانەوە.

جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، پزیشکی وەزیری بەرگری ئەمریکا پێی وایە رەنگە ئۆستن هێشتا پێویستی بە هەندێک چاودێری هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەمەش پەیوەندییەکی ئاسایی رۆتینی هەیە و ئۆستن لە ژووری نەخۆشخانەکەیەوە بەشداری گفتوگۆکانی سەبارەت بەو چالاکییانە کرد کە لە دەریای سوور ئەنجامدران.

هەوڵەکان بۆ ئەوەی چارەسەری وەزیری بەرگری بە تەواوی بە نهێنی بمێنێتەوە، پرسیاری ئەوەی لێکەوتەوە کە ئایا پێشێلی یاساکانی پەیوەست بە ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێسی کردووە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، تا 4ی مانگ نەیدەزانی ئۆستن چاودێری پزیشکی وەردەگرێت. لە 9ی هەمان مانگ ئاگادارکرایەوە کە ئۆستن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.

کۆشکی سپی و پنتاگۆن داوای دوورخستنەوەی ئۆستنیان رەتکردەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاندووە، بایدن هێشتا “متمانەیەکی تەواوی” بە ئۆستن هەیە.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەڕێی بانكەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

لە کارگەیەکی عەربەت ئاگرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ پێشنیازی وڵاتانی یەکێتیی…
Total
0
Share