بایدن بە فەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی

جۆ بایدن بە کۆکردنەوەی دەنگی پێویستی نوێنەرانی حزبەکەی توانی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت مسۆگەربکات.

جۆ بایدن بۆ مسۆگەرکردنی کاندیدبوونی پێویستی بە دەنگی هەزار و 968 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەکان هەیە، بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە بەراییەکانیش لە دوێنێ سێشەممەوە ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندووە لەگەڵ ئەوەی ئەنجامی چەند ویلایەتێکی دیکەش ماون یەکلایی بکرێنەوە.

تایبەت بە کۆمارییەکان پێشبینی دەکرێت کاندیدبوونی دۆناڵد ترەمپ یەکلاییبکرێتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی نیکی هێلی رکابەری بڕیاری کشانەوەی دا.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی تا ئێستا بەدەستهاتوون، رووبەڕووبوونەوەی هەردوو کاندیدەکە هێندەی نەماوە، ئەمەش دەبێتە رووداوێکی دووبارەنەبووەوە لە ماوەی 70 ساڵی رابردووی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگرییدا، هۆشداری دەدات لەوەی تیرۆریستان پلانی کۆمەڵێک هێرشی تیرۆریستییان داناوە تاوەکو لە دوای دەرچوونی وڵاتانی…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
Total
0
Share