ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا راگەیاندرا

بەهۆی ئەو لافاو و زریانەی لیبیای گرتەوە تا ئێستا دوو هەزار و 800 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بێماڵ و حاڵ بوون.

عوسام ئەبوزەریبە وەزیری کاروباری ناوخۆی حکوومەتی رۆژهەڵاتی لیبیا، تەرمی زیاتر لە دوو هەزار کەس کە بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، دۆزراوەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.

بەشێکی زۆر لە قوربانییەکان بەهۆی ئاوی لافاوەوە خنکاون بەشێکیش بوون بە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکانەوە.

تا ئێستا حەوت هەزار خێزان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان چاوەڕێی تیمە فریاگوزارییەکانن بەهانایانەوە بچن، بەڵام گەشتن بە هەندێک ناوچەی وەک درنە سەخت بووە و بەهۆی ئەوەی رێگای هاتوچۆ و هێڵەکانی پەیوەندی پچڕاون.

رۆژی یەکشەممە زریانی دانیال ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی لیبیا لەوانەش شارەکان بەنغازی، بەیزا، سووسە و درنەی گرتەوە جگە لەو زیانە مرۆییە زۆرەی بەر وڵاتەکە کەوتوون، زیانێکی زۆری ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 89 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share