دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەڕێی بانكەوە روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر ئەژماری بانكییان كردووەتەوە و زیاتر لە شەش هەزاریشیان کارتی بانکییان لە رێی پرۆژەی (هەژماری من) وەرگرتووەتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی (هەژماری من) لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کۆتایدایە و لەماوەی چوار مانگی رابردوودا نزیکەی 190 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشدارییان لە پرۆژەكەدا كردووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و، مانگی رابردووش نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.

دارایی هەرێم باس لەوەشدەكات، وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو، لەئێستادا نزیکەی 50 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) لە هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە.

پرۆژەكە ئەگەرچی لەلایەن حكومەتەوە راگەیەندراوە، بەڵام لەلایەن پێنج بانکی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت و بەشدارن تیایدا كە بریتین لە، (بانکی جیهان، بانکی ئاشور، بانکی ئەهلی عێراقی، RT bank و bbac bank).

دارایی هەرێم روونیشیدەكاتەوە، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی (هەژماری من) لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆک لە قۆناغی کۆتایدایە.

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی بووە شاجوانی ساڵی 2024ی ئەمریکا

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share