قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فنلەندا كۆبووەوە و پرسەكانی ژنان و كۆچی نایاساییان تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق و، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئانو سارێلا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی فینلەنداشی کرد بۆ هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و بە تایبەتیش لە کاتی شەڕی داعشدا راهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە کردوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کاری زیاتر بکرێت تا ژنان بەشدارییەکی کاراتریان هەبێت لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا هەموو هەوڵێک دەدەن تا پێگەی ژن لە سیاسەت و بازاڕ و کۆمەڵگەی مەدەنیدا بەهێزتر ببێت و داواشیکرد فینلەندا لەمبارەیەوە یارمەتی هەرێمی کوردستان بدات بەتایبەتیش لە بواری تواناسازی ژنان و بەهێزترکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای مەدەنیدا.

هەروەك باسی دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە کاری هاوبەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی.

بابەتی پێشتر

گڕکان لە ئایسلاند چەندین ماڵی وێرانکرد و بەهۆیەوە شارۆچکەیەک چۆڵکراوە

بابەتی دواتر

باشترین کاتی خۆشتن کەیە؟ بەیانیان یان شەوان؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share