دوای 14 ساڵ لە ونبوونی كچێك دۆزرایەوە

كچێك دوای 14 ساڵ ونبوونی لە شاری كەركوك، لە شارێكی تر دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ناو خانەوادەكەی.

سەنا عەبدولستار ئێستا تەمەنی 38 ساڵە، 14 ساڵ پێش ئێستا چووەتە دەرەوەی ماڵەكەیان و تا چەند رۆژی رابردوو چارەنووسی بە نادیاری مابووەوە.

عەقید غالب عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی عێراق لە كەركوك، وردەكاریی چیرۆكەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد و وتی، “ساڵی 2008 ‘سەنا’ بەهۆی گرفتەكانی ناو خێزانەكەیەوە ونبووە و بە درێژایی ئەو 14 ساڵە، لە چەند شارێك ژیاوە”.

راشیگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن خانەوادەی كچەكەوە، بە هاوكاریی رێكخراوی ئەمەل و لە رێگەی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوڵی دۆزینەوەی “سەنا”ـیان داوە، لە ئەنجامدا بەر لە چەند رۆژێك لە شارێك دۆزراوەتەوە، بەبێ ئەوەی ناوی شارەكە بدركێنێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی عێراق لە كەركوك ئاشكرایكرد، كچەكە لە دۆخێكی دەروونیی ناجێگیردایە و بەشێك لە یادەوەریی لەدەستداوە، بەڵام دوای دواندنی، كەسوكاری و بەشێك لە یادگارییەكانی بیركەوتووەتەوە.

بەپێی گێڕانەوەكانی “سەنا” و ئەوەی بیریەتی، ماوەیەك لای ژنێك بووە و وەك خۆی دەڵێت، “مامەڵەی ئەو ژنە لەگەڵیدا باشبووە و لە ماڵەكەی خۆیاندا سەرپەرشتییان كردووە”، عەقید غالب لە زاری كچەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد و وتیشی، ناتوانن لە ئێستادا ناوی ژنەكە و شوێنی نیشتەجێبوونی ئاشكرابكەن.

ئاشكراشیكرد، بەشێكی تری ئەو ماوەیە، “سەنا” لە ماڵێكدا ژیاوە كە سەرۆكی خێزانەكە پیاوێكی بەساڵاچوو بووە و دوای دۆزینەوەی ئەو كچە، لە ماڵەكەی خۆیاندا داڵدەی داوە.

ئێستا بەشێك لە خانەوادەی “سەنا” لە كەركوك نیشتەجێن و بەپێی هەموو بەڵگەنامەكان، سەلماندوویانە كە “سەنا” كچی ئەوانە و بەڵێننامەیان واژووكردووە كە مامەڵەیەكی گونجاو لەگەڵ كچەكەیاندا بكەن، كاربەدەستەكەی پۆلیس بە جەختكردنەوەوە ئەمەی وت و دڵنیایی دا، “لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی ئەو خانەوادەیە دەكەینەوە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخیان و هاوكاریكردنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم: نابێت سیستمی پریپەید بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستبكات

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتاییهات و بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا…
زیاتر ببینە

عادل حەسەن: بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە هەموو مانگێك مووچەخۆران 120 هەزار دیناریان دەفەوتێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە لە ساڵی 2014ەوە تا وەكو ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران شایستەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share