باشترین کاتی خۆشتن کەیە؟ بەیانیان یان شەوان؟

کاتی خۆشتن لە بەیانیان یان ئێواراندا مشتومڕی زۆری لەسەرە و خەڵکی بۆ دوو بەرە دابەشکردووە.

هەندێک پێیانوایە خۆشتن لە بەیانیاندا دەستپێکی رۆژێکی نوێیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر زیندوویەتی رۆژەکە بەجێدەهێڵێت.

هەندێکی دیکەش پێیان وایە کاتێک بەپێستێکی پاکەوە شەوان دەچنە جێگای خەوەکەیان خەوێکی ئارام دەستەبەردەکەن.

بەڵام لە رووی زانستییەوە باشترین کاتی خۆشتن بەیانییە یان شەو؟

بە وتەی زانایان و پزیشکانی پێست، باشتروایە شەوان حەمام بکرێت لەبەر چەند هۆکارێک:

خۆشتن لە شەواندا هۆکارە بۆ ئەوەی هەر ئارەقەو پیسی و بەکتریایەک لە رۆژەکەدا لەسەر رووی پێست کۆدەبێتەوە لابچێت.

پاککردنەوەی پێست پێش خەوتن زۆر گرنگە، چونکە شەوانە پێست نوێ و گەنج دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی ئەوەی جێگای خەوەکەمان بە پاکی بمێنێتەوە ئەوەش مەترسیی هەستیاریی کەمدەکاتەوە.

خۆشتن بە کاتژمێرێک پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی پلەی گەرمیی لەش، ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبوونی خەوێکی قوڵ.

تەنانەت ئەگەر خۆشتن لە بەیانیاندا ئەو ئارەقکردنەوەیە نەهێڵێت لەشەودا روویداوە و یارمەتیت بدات بەباشی خەو بەرت بدات، هێشتا سوودەکانی کەمترە لە خۆشتنی شەوان پێش خەوتن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگایەکی عێراق بەردەوامیی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەجەف ئاشکرایدەکات، لە پارێزگاکەیان چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا تۆمارکراوە. سندوس…
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share