وەزارەتی نەوتی عێراق: نەوتی هەرێم بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتییەوە

پێش دەستپێكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغداد، وەزارەتی نەوتی عێراق دیدی خۆی بۆ چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی خستەڕوو، دەڵێت، كاردەكەن لەسەر ئەوەی نەوتی هەرێم بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتییەوە و داهاتەكەی زیاتر بكرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكی گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد لەبارەی پرسی نەوتی هەرێم و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، یەكەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لەوبارەیەوە دووپاتدەكاتەوە، كە ئەمرۆ بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی نەوت شاندی هەردوولای بە “باڵا” ناوبردووە، كە گفتوگۆ لەبارەی ڕێكارە جێبەجێكارەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكەن.

“كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتن لەسەر میكانیزمی نوێ و پێوەردار بكرێت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسێی نەوت لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك كە سوود و داهاتی دارایی زیاتری هەبێت لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی، كە ڕۆڵی دەبێت لە پشتگیریی ئابوریی نیشتمانی و تەواوكاریی پیشەسازیی نیشتمانیی نەوت”، وەزارەتی نەوتی عێراق وادەڵێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بەرپرسێكی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی تێدایە، لەنێویاندا سێ وەزیر”.

بابەتی پێشتر

وتەكانی گواردیۆلا دوای یەكسانبونی مانچستەر سیتی بەرامبەر لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

دۆلار لە 148 هەزار دینار نزیكبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆژەیاسایەك بنەماكانی دەستوور و شایستەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی تێدا نەبێت…
Total
0
Share