ئەمڕۆ تەرمی شەهیدانی بۆردوومانەکەی عەربەت بە خاک دەسپێردرێن

ئەو سێ پێشمەرگەیەی دژە تیرۆر کە ئێوارەی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە بۆردوومانێکی فڕۆکەخانەکەدا شەهیدبوون، ئەمڕۆ ماڵئاواییان لێدەکرێت و بە خاک دەسپێردرێن.

شەهیدان (هیوا قادر، ئیڤان عەدنان و رابەر ئەنوەر) ئەو سێ پێشمەرگەیەی دژە تیرۆر بوون کە لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە شەهیدبوون.

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی شایستەدا، تەرمی هەرسێ شەهیدەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە برانە بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و لەوێش رێوڕەسمێکی تایبەتیان بۆ ماڵئاوایی لێکردنیان ئەنجامدراو و هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان ماڵئاواییان لێکردن.

لەو سێ شەهیدە دووانیان خەڵکی شاری سلێمانین، ئیڤان عەدنان لە گۆڕستانی عەواڵ لە سلێمانی بە خاک سپێردرا و رابەر ئومێدیش لە گۆڕستانی کەڵەکن بە خاک دەسپێردرێت.

شەهید هیوا قادر، کە خەڵکی شاری کەرکوکە بە رێورەسمێکی شایستە تەرمەکەی رەوانەی شاری کەرکوک دەکرێتەوە و لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.

ئەو سێ پێشمەرگەیە، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی مەشقی رۆژانەی هێزەکانی دژە تیرۆر لەناو فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە شەهید بوون، لە هێرشەکەدا سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بابەتی پێشتر

بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە تیمێکی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەکات

بابەتی دواتر

مستەفا چاوڕەش: ئەگەر یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت ئەمەمان بەسەربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share