ئەمڕۆ دووشەممە 54 ەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس دەستپێدەکات.
لە کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران بەشداردەبن و نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی و كەسایەتییە جیهانییەکان ئامادەدەبن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیارە بە نوێنەرایەتی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە داڤۆس و یەکێک بێت لە بەشداربووانی کۆڕبەندەکە.