کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین و پروشەی بەفر هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین و پروشەی بەفر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ کەمێک نمەباران و پروشە بەفری پچرپچر بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ و دروستبوونی تەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم لەکاتەکانی بەیانی پاشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لاواز دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک نمە باران وپروشە بەفر هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراو پەیوەندیی بە ژمارە 100 بکەن

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی پەیوەست بە دۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی…
Total
0
Share