نرخی نەوت تاڕادەیەك بە بەرزی ماوەتەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بۆ ئەمڕۆ بە بەرزی ماوەتەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەش بۆ زیادبوونی ڕێژەی كوتانی هاوڵاتییانی جیهان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگەڕێندرێتەوە.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 93 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكی) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 49 سەنت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی گەراندووەتەوە بۆ، ئەگەرەكانی گەشەسەندنی ئابوریی جیهان و زیادبوونی كوتانی هاوڵاتییانی جیهان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و كەمبوونەوەی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكی.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: گەڕانەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كاتی زۆری دەوێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ "گفتوگۆی ستراتیژیی عێراقی ئەمریكی" بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی کەمی…
Total
0
Share