کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی بەلجیکاوە بە جینۆساید ناسێندرا

دوای 7 ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شەنگال، ئەمڕۆ پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژییەکەی بە جینۆساید ناساند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد و بەکۆی دەنگ بەبێ بوونی دەنگی دژ جینۆسایدی ئێزدییەکان ناسێندرا.

لە کۆی 150 پەرلەمانتاری بەشدار بوو لە کۆبوونەوەکەدا 139 ئەندام بە بەڵێ دەنگی بە جینۆساید ناساندنەکە دا و هیچ پەرلەمانتارێکیش دژی نەبووە.

مانگی ڕابردوو پڕۆژەکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی کریستیان دیموکرات پێشنیار کرابوو، پێشتریش لەلایەن لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکاوە پەسەندکراوە.

چەکدارانی داعش 3ی ئابی 2014  هێرشیانكرده‌ سه‌ر شنگال و هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزدیان ڕفاند و بەشێکی زۆری ئەو پیاوانەش دەستگیرکرابوون کوژران، لەگەڵ ئەوەش منداڵەکان خرانە ژێر پەروەردەی تایبەتی ڕێکخراوەکەوە.

دوای 7 ساڵ تا ئێستاش بەشێک لە کچ و ژنانی ئێزدی بێسەروشوێنن سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆر لە ڕفێندراوەکان لە دەست چەکدارەکان ڕزگارکراون.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر دەستەی سیاسی ڕەوتەکەی داخست

بابەتی دواتر

کازمی لەبارەی کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوردن موشەك دروستدەكات

كۆمپانیایەكی ئوردنی، موشەكی دژەتانك دروستدەكات. كۆمپانیای “جەدارە”ی ئوردنی بۆ سیستمی بەرگری، هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت- ئی”…
Total
0
Share