بلومبێرگ: قەتەر گواستنەوەی غازی لە رێگای دەریای سوورەوە راگرت

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە،”قەتەر بەشێوەیەکی کاتی گواستنەوەی غازی سروشتی لە رێگەی گەرووی باب ئەلمەندەبەوە وەستاندووە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوورەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی کەوتووە، لانیکەم پێنج کەشتی گواستنەوەی غازی سروشتی کە لەلایەن قەتەرەوە بەڕێوەدەبرێن، لە هەینی رابردووەوە لە کۆتایی باشووری دەریای سوور وەستاون.

ئەو ئاژانسە دەشڵێت، “سێ کەشتیان لە کەناراوەکانی عومان وەستان، هەروەها کەشتییەکی دیکەیان لە دەریای سوور وەستا و تانکەرێکی دیکەشیان لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک کەناڵی سوێس وەستا.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی قەتەر هیچ لێدوانێکیانی رەسمیان سەبارەت بە کارەکانی پەیوەست بە راگرتنی گواستنەوەی غازی سروشتی بۆ کڕیارەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناچنە دەرەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆڕبەندی داڤۆس دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share