حكومەتی عێراق وردەكاری ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكانی ناردنی پارەی تەرخانكراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچووە و یەكێك لە بڕیارەکان ناردنی پارەی تەرخانكراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە پشت بەستن بە یاسای بودجەی ساڵی 2024.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر پارەداركردنی هەرێمی كوردستان بەپێی بودجەی ساڵی 2024 كە بریتییە لە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار كە تایبەتە بە كانوونی دووەمی ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share