راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند رێنماییەك بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “لەكاتی بوونی ھەڕەشەی ئەلیكترۆنی، پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی بەشی (تاوانە ئەلیكترۆنییەكان)ی دەزگای ئاسایشی ھەرێم بكەن”.

چەند رێنماییەك بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان:-

1. ھەرگیز مەكەوەرە ژێر كاریگەری ھەڕەشەی تاوانكارانی ئەلیكترۆنی، بەردەوام تاوانكاران داواكارییان زیاتردەبێت، بەزووترین كات پەیوەندی بكە بە ھێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان.

2. ژیرانە مامەڵە بكە، لە ناردنی وێنە تایبەتەكانت كە دەبنە ھۆی ھەڕەشە لەسەر ژیانت.

3. چالاككردنی شێوازی (دوو فاكتەر) بۆ ئەكاونتەكەت زیادبكە.

4.بەكارھێنانی وشەی نهێنی(بەھێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەكەت نوێبكەرەوە.

5. دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی كە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات).

6. سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاكانت لە ئەپەكانی پەیوەندیكردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە ھاككردن.

7. ئەو (كۆدە)ی بۆ ھێڵەكەت دەگەڕێتەوە لە رێگای كورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ كەسی مەنێرەوە.

8. ھاوبەشی (شەیر و لایك)ی لینكە گوماناوییەكان مەكە.

9. سەردان نەكردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی كە كاریان بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.

10. دڵنیابە لە بەكارھێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەكان و ھێڵەكەت بە پاسۆردی بەھێز بپارێزە.

11. نوێكردنەوەی ئەپەكان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان، دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، جێبەجێكردنی ئەم رێنماییانە، مەترسییەكانی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كەمدەكاتەوە و لەكاتی بوونی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان پەیوەندی بكە بە ھێڵی 24 كاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیكترۆنییەكان) لە دەزگای ئاسایشی ھەرێم

ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣

یان / لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی ھەرێم

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق وردەكاری ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: تا هەمواری یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ مووچە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share