لە هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خانەقای هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندێکی ئاسایش بە گەڕەکی خانەقای هەولێردا تێپەڕیوە تەرمی گەنجێکی بینیوە و هێزە ئەمنییەکانی لێئاگادارکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنی 28 ساڵانە و بە رەگەز عەرەبە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بە بەرد کوژراوە و پارە و مۆبایلیان لێدزیوە.
ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە.

گەڕەکی خانەقا یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری هەولێر، ئەمە یەکەمجار نییە حاڵەتی لەم شێوەیەی تێدا رووبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان ئەنجامداوە هیچ هۆشیارییەکی سیاسیان نەبووە. نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی…
Total
0
Share