ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی: 73 هەزار کورد بۆ گەیشتن بە ئەوروپا چونەتە بیلاڕوسیا

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند، 73 هەزار کورد لە باشوری کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە تورکیا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا چوون، یان لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندان.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانەوە نوسیویەتی، “ئایا ئەوانەی ئێستا لەسەر سنور گیریانخواردووە هەموویان پەنابەری سیاسین؟ لە کاتێکدا هیچ زوڵمێکی دەرەکی لەسەر کوردانی باشور نییە و ئێستا خەڵکی لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان”.

لەگەڵ ئەوەش ڕۆژنامەکە دەڵێت، “هەزاران کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەژاری و بێ کارییەوە ژیانیان قورس بووە و %18ی خەڵکی لە هەرێمەکەدا هەژارن”.

بێڵد، هۆکاری کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانی بەستووەتەوە، بە پلانێکەوە دژی یەکێتی ئەوروپا، کە لەلایەن تورکیا و ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆی سەرۆککۆماری بیلاڕوسیاوە داڕژراوە، چونکە کۆی کۆچبەرەکان لە تورکیاوە چوونەتە بیلاڕوسیا.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، “ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە سنوری پۆڵەندان، هەموویان لەلایەن لۆکاشینکۆوە بەقاچاخ هێنراونەتە سنورەکانی ئەوروپا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبەکانی ڕۆژهەڵات داوا دەکەن حکومەتی هەرێم سنورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێت

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “با کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share