سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوت و بەنزینی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، “زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون”.

لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” تا رۆژی 13ی کانوونی دووەمی 2024 نزیکەی 255 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە، لەو بڕەش زیاتر لە 96 لیتر بۆ هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 103 ملیۆن و دهۆکیش زیاتر لە 56 ملیۆن لیتر”.

دەشڵێت، “تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 120 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون کە دەکاتە رێژەی نزیکەی 87٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم، بە شێوەیەک هەولێر زیاتر لە 99٪، سلێمانی و هەڵەبجە 78٪ و دهۆک نزیکەی 84٪ سوودمەندبوون”.

سەبارەت بە دابینکردنی بەنزین سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، “لە رۆژی 12ی کانوونی دووەمی 2024 نزیکەی یەک ملیۆن 368 لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوگەی لاناز و کار دابینکراوە، بەشێوەیەک هەولێر 684، سلێمانی 324، دهۆک 360 هەزار لیتریان بۆ دابینکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share