لە مانگی رەمەزاندا 11 ماددەی خۆراکی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی رەمەزان 11 ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

حەسەن نیعمە بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا دەستیانپێکردووە، بڕیارە لە رۆژەکانی سەرەتای ئەو مانگەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان جیاوازترە لە مانگەکانی دیکە کە خۆی لە حەوت ماددە سەرەکییەکە (برنج، شەکر، زەیت، فاسۆلیا، نیسک، دۆشاو، نۆک) و نیشاستە، ئاردی سفر، مەعکەرۆنی و شەعرییەدا دەبینێتەوە.

بابەتی پێشتر

پاسەوانە ئیكوادۆرییەكان لە دەست بەندكراوان رزگاركران

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی دوو زانکۆ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share