وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی دوو زانکۆ رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕکردنەوەی هەردوو پۆستی سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان، سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکیەکان رادەگەیەنێت و مەرجەکانیشی ئاشکرادەکات.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، لە چوارچێوەی رێنماییەکاندا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى دووەم رادەگەیەنین، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سی ڤی و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەشدەکات پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.، خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت, خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.

باسیلەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە جارى یەکەم داواکارییان پێشکەش کردووە پێویست ناکات جارێکى تر پێشکەش بکەنەوە.

لێرەوە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار…
Total
0
Share