لە نەجەف یەکەم گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای نەجەف یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوە لە تاقیگە پزیشکییەکان بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە خەڵکی نەجەفە و پیشەی گۆشتفرۆشە پێشتر تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە کە ڕێژەی مرد بەهۆیەوە دەگاتە 40%ی تووشبووانی، نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە کەسێکی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە خوێن، شلە دەردراوەکانی دیکەی جەستەی کەسی تووشبوو.

پارێزگاکانی نەینەوا و زیقار پێشتر تووشبوون و گیانلەدەستدانیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە، هەروەها تەندروستیی ناسریە ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 20 حاڵەتی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە و لەو ژمارەیە هەشتیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارین هەڕەشە لە پشتێنەی سەوزایی عێراق دەکات.. عێراق بەرەو بیابانبوون دەڕوات

بابەتی دواتر

لە بۆرسای تورکیا بۆمبێک بە پاسێکی گواستنەوەی زیندانیاندا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share