چێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکات

 

چێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەمەبەستی فشارکردن لەلایەنە سیاسییەکان و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت.

لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانی جەماوەری، سەر بە چێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری کراوە، بەمەبەستی فشارکردن لەلایەنە سیاسییەکان بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ خاوەن دەسەڵاتی تەواو “.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خۆپیشاندانەکە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو ئاژاوە و بێ یاساییە کە دروستبووە، هاوکات لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران، پەسەندکردنی بودجە، بەهێشتنی مەترسییەکانی قەیرانی دارایی، پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی سەرۆکی حکومەتە”.

تائێستا لیژنەی ئامادەکاریی وادەی ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانەی ئاشکرانەکردووە و بڕیارە لە داهاتوودا کات و شوێنەکەی بڵاوبکەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی: پابەندین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندین بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share