سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیوادارین لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی مووچە چارەسەربکرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە بەغداد رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان هەنگاوی باشن و، هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەدرێت.
هیوای ئەوەشی خواست “لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی مووچە و بودجە چارەسەربکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە بگات”.
ئەو وتانەی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لەمیانەی دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد.