عەلی حەمەساڵح: گوهدار زێباری لەسەر تاپڕێكی 1960 دەستگیركراوە كە تەقەش ناكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “گوهدار زێباری لەسەر تاپڕێكی ساڵی 1960 دەستگیركراوە كە تەقەش ناكات.

ئاشكراشیكرد، گوهدار زێباری دۆسیەی چەكی بۆ كراوەتەوە چەكەكەش تاپڕێكی ساڵی 1960و هی باپیریەتی و لە ماڵی خوشكەكەشیدا گیراوە.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، “44 كاتژمێر لە دادگا دانیشتم و گوێمگرت، بچووكترین بەڵگەی تاوانیانیان لەسەرنەبوو… جگە لە كۆمەڵێك تۆمەتی ناڕەوا و ئەو جوامێرانە نەك بۆ بادینان ئێستا بۆ تەواوی كوردستان بوون بە ڕەمزی ئازادی! .. كۆتا زوڵم!

گوهدار زێباری، نزیكەی سێ ساڵە بە ناڕەوا لە زیندانە سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئەو سێ ساڵە تەواوبوو، بەڵام ئاسایش ئازادی نەكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان لە پۆستەکەیان کردووە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان لە پۆستەکەیان کردووە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share