بازاڕەکانی دراو کرانەوە؛ دۆلار ئەمڕۆ بەچەندە؟

نرخی دۆلار لە یەکەم رۆژی دەوامدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە خوار 153 هەزار دیناردایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیش خستنەڕووی دۆلاری دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار لە بازاڕەکان بەم جۆرەیە، 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 152 هەزار و 750 دینارە، 100 دینار لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی پێنجشەممە زیاترە.

ماوەی هەفتەیەک زیاترە، نرخی دۆلار لە نێوان 152 هەزار بۆ 154 هەزار دیناردا یاریدەکات، خستنەڕووی بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوو کاریگەری لەسەر بازاڕەکان نەبوو بەهۆی کەمی خستنەڕووی کاش کە نەدەگەیشتە 30 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا و چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێم: هیوادارین لە ماوەیەکی کورتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share