هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هەشت بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، بەشێکیان دەنیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین گرووپێکی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە کە لە هەشت کەس پێکهاتوون و دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان تێدایە.

هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنی گرووپەکەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ئامرازەکانی بەکارهێنان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر.

هەروەها تۆمەتباران بە ماددەکانی 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت بیکەین بۆ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین…
Total
0
Share