چەند کەسێک بە تۆمەتی فرۆشتنی بلوتوزی گزیکردن دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند بە بلوتوزی گزیکردنیان بە خوێندکارانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی فرۆشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن وەزیری پەروەردە ئاگادارکراینەوە کە چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئامێری بلوتوز کە لەلایەن خوێندکارانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ کاری گزیکردن، هەروەها بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە دەتوانن وڵامی پرسیارەکانی قۆناغی پۆلی 12 بەردەست بخەن بەرامبەر بە بڕێک پارە ، بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن تیمەکانمان بە داڕشتنی پلان توانیمان ناسنامەی چەند تۆمەتبارێک ئاشکرا بکەین و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیریان بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توانیمان دەستبگرین بەسەر چەند ئامێرێکی جۆراوجۆری غەشکردندا”.

ئاشکراشیکرد، “خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە ئەو قسانەی باس لە ئاشکرابوون یان بەردەستخستنی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 دەکەن دوورن لە راستییەوە، تەنها ئامانج پارە وەرگرتن و فێڵكردنە لێیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: پشووەکەی رۆژی دووشەممە ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، پشووەکەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بانکە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن. وەزارەتی دارایی و ئابووری…
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

كۆمەڵی دادگەریی داوادەكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و دەڵێت، “پێویسته‌ ڕایگشتی بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن…
Total
0
Share